تەڵای ژیان ... پەخشان

 

بەڵێ لەمەردیا شاخ و .. لەبەرهەما وەکو باخ و .. بۆو بەرامە گوڵەباخ و .. بۆجوانی

پۆشتەو پەرداخ و .. دەروون کوێستانی و

لەیلاخ و .. لەماڵ لەدەر هەر چراخ و .. هەردەمە بەهاری ناخ و .. پەیڤت شیرین

بێوەی ساغ و..هەر ڕووگەش و بەدەماخ و

دۆستی باشەی لەڕو چاغ و .. پڕپیاوەتی هەرقۆناخ و.. لەهەرکوێی دژی یاساغ و ..

پەرێزی کاری قاجاخ و .. بۆ کەس تۆنەبی بە ئاخ و.. لەدڵان نەدەی مۆری داخ و .. بۆ

تینوو ئاوو پەرداخ و .. ژیرو هۆشیار بە وەجاخ و .. ڕاستگۆیی هەڵکە بەیداخ و ..

مەبە زاخ و !  تەمەن و تام ،دین و دونیاو

ژیان و ژینگە ، ژیوارت باهەر ئێڵاخ و ..

تەڵایی بە ، تەڵایی بە ، تەڵایی بە .

 

عبدالرحمن تاوگۆزی

٢٦ / ٦/ ٢٠٢١

 

Qadirzada.com © 2009 - 2022. All rights reserved